شاندێکی کۆمەڵەی هۆشیاری و دڵنەوایی خێرخوازی لوبنانی ،بە سەرۆکایەتی دکتۆر عیماد ئیبراهیم سەردانی رێکخراوی هانایان کرد و لە لایەن دکتۆر بوخاری جەمیل سەرۆکی رێکخراوی هانا و ژمارەیەک ئەندامی دەستەی کارگێڕییەوە پێشوازی کران .
لە دیدارەکەدا چەند پرسێکی کاری هاوبەشیان خستە بەر باسەوە کە بڕیاردرا تاوتوێی پرۆژەکان بکرێن و لە پەیوەندی بەردەوام بن بۆ گەیشتن بە بڕیاری گونجاو لە پێناو گۆڕینەوەی ئەزموون و خزمەتی زیاتر بە ستراتیژییەتی کاری خێرخوازی .